Muhammet Ali Kemal
06 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2019
له‌نده‌ن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد له‌دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیابوویه‌وه، دۆخی سنووره‌كانی ئێرله‌ندا "باش ده‌بێت".
دۆناڵد تره‌مپ له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌ریتانیا، گه‌یشته ئێرله‌ندا و له فڕۆكه‌خانه‌ی شانۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران، لیۆ ڤارادكار كۆبوویه‌وه و هه‌ر له‌وێ روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورتی دایه رۆژنامه‌وانان.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیابوویه‌وه، دۆخی سنووره‌كانی ئێرله‌ندا "باش ده‌بێت"، تره‌مپ گوتی: "پێموانییه سنوور ببێته كێشه".
له وه‌ڵامی ره‌خنه‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێرله‌ندا، مایكڵ هیگنز، كه هه‌ڵوێستی ئه‌مریكای له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به "مه‌ترسیدار و دڵره‌قانه" ناوبردبوو، تره‌مپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رووی ژینگه‌وه "تێكنه‌چووه".
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، سه‌رۆكی ئه‌مریكا چووه ئه‌و هۆتێله‌ی خۆی كه ساڵی ٢٠١٤ كڕیبووی و یاریگای گۆڵفیشی تێدایه.