Dzihat Aliju,Ramal Abdullah Mahmood
12 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2018
ئوسكوپ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مای و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌لبانیا، ئیدی راما كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی ناتۆ له بڕۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا كۆببوونه‌وه له شاشه‌ی مۆبایله‌وه و به‌سه‌رپێوه سه‌یری دوا خوله‌كه‌كانی گێمی دووه‌می یاری نێوان كرواتیا و ئینگلتەرایان کرد کە لە دووەم یاریی قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی ٢٠١٨ی رووسیا لە یاریگای لوژنیکی لە مۆسکۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌لبانیا، ئیدی راما له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی به ناوی "دوا خولهك" بڵاوكردووەته‌وه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵوی تیادا ده‌بیندرێت.
له كاتێكدا سه‌ركرده‌كان به وردی سه‌یری دوا چركه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها له‌باره‌ی یاریهكهیشهوه ده‌دوێن.
له گرته‌كه‌دا چاوش‌ئۆغڵو به مای ده‌ڵێت كه ناوبژیوانی یاریه‌كه جونه‌یت چاكر بەڕەگەز توركه، هەروەها له‌گه‌ڵ کۆتاییهاتنی یاریه‌كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌لبانیا، ئیدی راما ده‌چێته لای مای كه ئه‌گه‌ری چانسی بردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كۆتایی هاتووه و دڵی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت "یاری مۆندیال دێته وڵاتانی به‌ڵقان".