Muhammet Ali Kemal
27 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2016
لە چوارچێوەی رۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ کرواتیا، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، تیهۆمیر ئۆرێسکۆڤیچ کۆبووەوە.
سەرەتا ئەردۆغان لەلایەن ئۆرێسکۆڤیچەوە پێشوازی لێ کرا و پاشان لە دەفتەری شەرەفدا یادداشتێکی نووسی. دواتر کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان بەشێوەیەکی داخراو لە بارەگای حکوومەتی زاگرێب، ساز کرد.
ئەردۆغان لە نووسینەکەیدا وێڕای ئاماژەدان بەوەی دوایین جار کە سەردانی کرواتیای کردووە لە ساڵی ٢٠٠٦دا بووە و لە ئێستاشدا زۆر خۆشحاڵە کە وەک سەرکۆمار سەردانی ئەو وڵاتە دەکاتەوە، نووسیویەتی: ''لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵەدا کرواتیا لە هەموو بوارێکدا پێشکەوتنی بەرچاو و سەرکەوتنی دیاری بەخۆوە بینیوە و پیرۆزبایی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەو پێناوەدا ماندوو بوون''.
رەجەب تەییب ئەردۆغان باسی لەوەشکردووە ئەو سەردانەی لەگەڵ شاندێکی گەورەدا بۆ کرواتیا ئەنجامی داوە، هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی بەهێزکردنی پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵات و رایگەیاندووە: ''بەناوی خۆم، شاندەکەم و گەلی تورکیاوە، هیوای ئاشتی، خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بۆ گەلی کرواتیای دۆست دەخوازم''.