Dmitri Chirciu
05 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2021
مۆسكۆ- AA
له رۆژی ١٢ی ته‌مووزه‌وه له ١٣ شاری دیكه‌ی رووسیاوه، گه‌شتی ئاسمانیی بۆ توركیا ئه‌نجامده‌درێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئاژانسی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی رووسیای فیدراڵه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "ژماره‌ی ئه‌و شارانه‌ی رووسیا كه لێیانه‌وه گه‌شتی ئاسمانیی بۆ توركیا ئه‌نجامده‌درێت زیادكراوه. هه‌ریه‌ك له هێڵی ئاسمانیی رووسیا و هێڵی ئاسمانیی توركیا، له رۆژی ١٢ی ته‌مووزه‌وه، له ٤٥ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی رووسیاوه گه‌شتی ئاسمانیی ئه‌نجامده‌درێت".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه گه‌شته‌كان له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی بۆرنۆڵ، بێلگۆڕهد، ڤۆڵگۆگراد، ڤۆرۆنێژ، كالوگا، كراسنه‌دار، لیپێتسك، ناڵچیك، ئۆرێنبۆرگ، ساراتۆڤ، سۆچی، تومه‌ن، یوژنۆ ساهالینسك له رووسیاوه ئه‌نجامده‌درێن.