Merve Yıldızalp
19 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییدا، ١٠ تیرۆریستی په‌كه‌كه له شنگال باكووری عێراق له چالاكی خران.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە راگەیەنراوێکدا کە له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوداوە "گورزێكی دیكه‌ی توند له رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه درا. له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییدا، ١٠ تیرۆریستی په‌كه‌كه كه پێشتر شوێنه‌كانیان ده‌ستنیشان كرابوون له شنگال له چالاكی خران".
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا راشیگه‌یاندووە "تیرۆریستیان له هه‌ر كوێیه‌ك بن، ده‌چینه بنج و بناوانیان و كون و قوژبنیان به‌سه‌ردا ده‌ڕووخێنین".