Mohammed Baqi Hussein
20 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2015
لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان گوندێك بۆ ئاهەنگەكانی سەری ساڵ بنیات نرا.
لەچوارچێوەی ئاهەنگەكانی سەری ساڵدا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان خێوەتگەیەك بەناوی گوندی سەری ساڵ بنیات نرا. گوندەكە بە چەندین دیمەنی سەرنجڕاكێش رازێنراوەتەوە و 100 بابا نوئێل تێیدا موزیك دەژەنن و سەما دەكەن.
لەگەڵ چەندین جۆر چالاكی كە لە گوندەكەدا ئەنجام دەدرێت، پێشانگای كاری دەست و پێداویستی رازاندنەوەی تایبەت بە سەری ساڵ كراوەتەوە.
گوندەكە زیاتر بۆتە جێی سەرنجی منداڵان و بڕیارە چالاكییەكان تێیدا تا 29ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.