بەیروت
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی تشرینی دووەم، لە بەردەم باڵیوزخانەی ئێران لە بەیروتی پایتەختی لوبنان تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان ٢٠ کەس کوژراون.
گەواھیدەران دەڵێن ئوتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم باڵیوزخانەی ئێران لە گەڕەکی داھیە لە باشووری بەیروت تەقێنراوەتەوە. لانیکەم ٢٠ کەس کوژراون.
دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر ئامبۆلانس روانەی ناوچەکە کراون.
بەرپرسانی لوبنان تا ئێستا لەو بارەیەوە لێدوانیان نەداوە.