Bayram Altuğ
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
جنێڤ- AA
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بە بەتەوەیەکگرتووەکان گیانلەدەستدانی نزیکەی ١٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی لیبیا راگەیاند.
رێکخراوەکە لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە لە کەناراوی شارەکانی خۆمس و سورمان-ی لیبیا، دوو یەختی گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی نوقمبوون، کە زیاتر لە ١٤٠ کۆچبەریان هەڵگرتبوو.
لە رووداوەکەدا نزیکەی ١٠٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ٤٧ کۆچبەریش لە لایەن تیمی ئاسایشی کەناراوەکان و ماسیگرانەوە رزگارکران.
باس لەوەش کراوە کە هەوڵی تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامە و تا ئێستا تەرمی ٣١ کۆچبەر دەرهێنراوەتەوە.
دوو رۆژ بەر لە ئێستاش لە دەریای ناوەڕاست، دوو یەخت ههڵگهڕانهوه و لە ئاکامدا نزیکەی ٢٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا کە دوو منداڵیشیان لەنێودابوو.
لە یەکی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا هەشت رووداوی نوقمبوون و ههڵگهڕانهوهی یەختی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاستدا روویداوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لەمساڵدا زیاتر لە ٩٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە.