Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
جێگری بەڕێوەبەری پرۆگرامی هاوبەشی فڕۆکەی هێرشبەری ئێف-٣٥، مات وینتەر، ئاشکرایکرد کە چاوەڕێدەکەن دوو فڕۆکەی دیکەی ئێف-٣٥ لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوودا رادەستی تورکیا بکرێت.
مات وینتەر لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان لە ئۆفیسی پرۆگرامی هاوبەشی فڕۆکەی هێرشبەری ئێف-٣٥، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە هیچ گۆڕانکارییەک سەبارەت بە بەشداریی تورکیا لە پرۆگرامی هاوبەشی فڕۆکەی هێرشبەری نەوەی پێنجەمی ئێف-٣٥دا رووینەداوە و رایگەیاند: "چاوەڕێ دەکەین دوو فڕۆکەی دیکە لە مانگی ئاداری ٢٠١٩دا رادەستی تورکیا بکرێت. ئاماژەی هیچ گۆڕانکارییەک لە رادەستکردنی ١٠٠ فڕۆکەکەدا بە تورکیا لە ئارادا نییە".
وینتەر ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە بوودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دا (پێنتاگۆن)، مەرجی ئەوە دانراوە کە وەزارەتەکە لە ماوەی ٩٠ رۆژدا راپۆرتێک سەبارەت بە تورکیا پێشکەشی کۆنگرێس بکات و رایگەیاند: "لایەنی تەکنیکی و زانیارییەکانمان سەبارەت بە پرۆگرامەکە ئامادەکردووە و راپۆرتەکە لەماوەی ٩٠ رۆژدا پێشکەش دەکرێت".
تورکیا لە مانگی حوزەیراندا دوو فڕۆکەی ئێف-٣٥ی رادەستکرابوو.