Safvan Allahverdi,Abdullah Shukur
12 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
بریکاری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، مارک ئەسپەر ھەڵسەنگاندنی بۆ پرسی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400ی رووسی لە لایەن تورکیا کرد و رایگەیاند کە ھەڵوێستیان لەبارەی پرسی فڕۆکە جەنگییەکانی F-35 نەگۆڕاوە و ئێوارەی ئەمڕۆش گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار دەکات.
بریکاری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، مارک ئەسپەر لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئۆزپاکستان، باخۆدیر قوربانۆڤ لە پنتاگۆن کۆبووەوە و ھەڵسەنگاندنی بۆ پرسی کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی S-400ی رووسی لە لایەن تورکیاوە کرد.
ئەسپەر رایگەیاند کە ئەوان ئاگاداری ئەوەن رادەستکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 بە تورکیا دەستی پێکردووە و گوتیشی: "لەبارەی فڕۆکەکانی F-35 ھەڵوێستمان نەگۆڕاوە. ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ (بەکاتی ناوخۆی ئەمریکا) لەگەڵ وەزیر ئاکار گفتوگۆ دەکەم. لە دوای ئەم گفتوگۆیە دەتوانم وردەکاری زیاتر بدەم".