06 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2020
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرای كرد ره‌نگه له كاتی سووککردنەوەی رێكاره‌كاندا به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) گیانله‌ده‌ستدان رووبدات، به‌ڵام پێویسته به‌شێوه‌یه‌ك ئابووریی چالاك بكرێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ كه له سه‌رده‌می كۆرۆنادا یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ویلایەتی ئه‌ریزۆنا ئه‌نجامدا، له‌وێ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ABC News ئه‌نجامدا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه له هه‌ندێک ویلایه‌تدا رێكاره‌كان به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ شلكراونه‌ته‌وه و گوتی: ''له كاتێكدا ئابووریی وڵات دووباره چالاك ده‌بێته‌وه، ره‌نگه گیانله‌ده‌ستدان رووبدات چونكه ئیدی خه‌ڵكی له ماڵه‌كانیاندا داناخه‌ین، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌پارێزین و ده‌سته‌كانمان ده‌شۆین".
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه كێشه‌ی ده‌روونیان بۆ دروست بووه و گوتی: ''ته‌ماشایه‌كی ئه‌وانه بكه‌ن له وڵات‌دا. خه‌ڵكی به‌هۆی ژه‌مه‌ده‌رمانی زۆر یان خۆكوشتن گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ده‌بێت خه‌ڵكی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆسه‌ر كاره‌كانیان، ئێمه‌ش به شلكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كان ئه‌و كاره ده‌كه‌ین''.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه ناتوانن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ رێوشوێنه‌كان به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن و رایگه‌یاند ''ناتوانین به‌درێژایی سێ ساڵی داهاتوومان له ماڵه‌كه‌ماندا دهبنیشین. ده‌بێت دووباره ئابووری وڵات چالاك بكه‌ینه‌وه''.
دۆناڵد تره‌مپ لێدوانی پسپۆڕانی ئه‌مریكای ره‌تكرده‌وه كه ده‌ڵێن ''تا دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ر یان پێكوته‌یه‌ك ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره به‌رده‌وام ده‌بێت'' و گوتی: ''تا نه‌مانی ڤایرۆسه‌كه خه‌ڵكێكی زۆر زیاتر له وڵات‌دا ده‌مرن. كارێكی باش له‌باره‌ی كاره‌كانی پێكوته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، به‌ڵام پێكوته ببێت یان نه‌بێت ڤایرۆسه‌كه ده‌ڕوات و ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ دۆخی ئاسایی، به‌ڵام كه‌س گومانی له‌وه‌دا نییه كه ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كی قورسه''.
له لایه‌كی دیكه‌وه، پرسیار له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كرا سه‌باره‌ت به پێشبینی زانكۆی جۆنز هۆپكینس ''ئه‌گه‌ر رێوشوێنه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه، ره‌نگه ئاماری مردنی رۆژانه بگاته سێ هه‌زار''، له‌گه‌ڵ پێشبینی زانكۆی واشنتۆن ''ره‌نگه تا مانگی ئاب ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له ئه‌مریكا بگاته ١٣٥ هه‌زار''.
له وه‌ڵامدا دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه ئه‌و پێشبینیانه پشتیان به‌وه به‌ستووه كه ئه‌گه‌ر هیچ رێوشوێنێك له وڵات‌دا نه‌گیرایه‌به‌ر و گوتی: ''هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه ئه‌و شێوازانه هه‌ڵه‌یه. هه‌موو ئه‌و پێشبینیانه‌ی ئه‌و زانكۆیانه تا ئه‌مڕۆ كردوویانه شكستیانهێناوه، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پێشبینیه نوێكانیان''.