Abdullah Shukur
15 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
قودس
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو کۆنفرانسی ئاشتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە"بێ مانا" ناوبرد.
ناتانیاھو لە کۆبوونەوەی ھەفتانەی کابینەی حکوومەتی ئیسرائیل وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: "ئەو کۆنفرانسە بەمەبەستی سەپاندنی چەند مەرجێک بەسەر ئیسرائیلدا بەھەماھەنگی فەڵەستین و فەڕەنسا سازکراوە و لەگەڵ بەرژەوەندی نیشتمانی ئێمەدا ناگونجێت".
لە لایەکی دیکەشەوە سەرۆکی پارتی کار و سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل، ئیسحاق ھێرزۆگ رەخنەی توندی لە بەشداری نەکردنی ناتانیاھو لە کۆنفرانسی پاریسدا گرت و گوتی: "پێویست بوو بەشداری لە کۆنفرانسی پاریسدا بکات، نەوەک واز لە خەبات بھێنێت".
ئەمڕۆ بە بەشداری ٧٠ وڵات، کۆنفرانسی ئاشتی لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەمەبەستی دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئیسرائیل و فەڵەستین دەستی پێ کرد.