واشنتۆن
بە پێی راگەیەنراوێکی کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما تەلەفۆنی بۆ سەرۆکی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھۆ کردووە، لە چوارچێوەی ئەو پەیوەندییەدا ھەر دوولا باسیان لە بارودۆخی ئێران، فەلەستین و ئیسرائیل کردووە.
ئۆباما و ناتانیاھۆ لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیوەندییەدا لە سەر بەردەوامبوونی ھەماھەنگی نێوانیان لە بارەی چەند پرسێکی ئەمنییەوە ھاوڕا بوون.