Mazın Asad
13 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2017
ریاز - AA
وەزیری دەرەوەی سعوودیە ،عادل جوبەیر رایگەیاند گەرۆمایان بەسەر قەتەردا نەسەپاندووە و خزمەتگوزاری فڕۆکەخانە و بەندەرەکانیش درێژەی ھەیە.
جوبەیر لە کۆنگرەیەکی رۆژژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێکس تیلەرسن لە واشنتۆن، رایگەیاند وڵاتەکەی گەمارۆی بەسەر قەتەردا نەسەپاندووە و خزمەتگوزاری فڕۆکەخانە و بەندەرەکانیش درێژەی ھەیە.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئاماژەی بەوەدا کە گەمارۆکانی سەر قەتەر بەھۆکاری "مافی سەروەری" پەیرەو کراوە و راشیگەیاند سعوودیە تەنھا کایەی ئاسمانی خۆی بۆ ھێڵی ئاسمانی و فڕۆکەکانی قەتەر داخستووە.
جوبەیر راشیگەیاند لەکاتی پێویستدا، ناوەندی ھاوکاری و کاروباری مرۆیی شا سەلمان ئامادەی رەوانەکردنی خۆراک و پێداویستی داودەرمانە بۆ قەتەر.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە روونیشی کردەوە کە ئەمریکا ھیچ ھەوڵێکی لەمەڕ قەیرانی قەتەر نابێت و راشیگەیاند پێویستە چارەسەری قەیرانەکە لە نێوان وڵاتانی کەنداو بێتە ئاراوە. ھیواشی خواست قەتەر بە شێوەیەکی مەنتقی ھەڵسوکەوت بکات و بەپێی داواکاری دراوسێکانی سیاسەت دابڕێژێت.
ھەریەک لە سعوودیە، بەحرێن، ئیمارات، میسر و یەمەن دوای ئەوەی قەتەریان بە ''پشتیوانییکردنی تیرۆر تاوانبارکرد''، رایانگەیاند کە پەیوەندییە دیبلۆماسیییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا پچڕاندووە. سعوودیە، ئیمارات و بەحرێن کایەی ئاسمانییان بە رووی قەتەردا داخست و داوایان لە کەسایەتییە دیبلۆماسییە قەتەرییەکان کرد لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا وڵاتەکانیان جێبھێڵن. ھاوکات ھەریەک لە ماڵدیڤ، حکوومەتی تەبروق لە لیبیا کە ژەنەراڵی کودەتاچی خەلیفە حەفتەر پشتیوانیی دەکات و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدا نەنراوە و مۆریتانیا بەشدارییان لە گەمارۆ دیبلۆماسییەکەی سەر قەتەر کرد.