ئەنقەرە
سەلیم موبارەک شافی، باڵیۆزی قەتەر لە تورکیا بۆAA گوتی: "رووداوەکانی ئەم دواییەی سوریا ھیچ ھیوا بەخش نییە. ھەرچەندە وڵاتانی دراوسێ و نەتەوە یەکگرتووەکان فشاریان خستووەتە سەر سوریا، کەچی ھێشتا سوپای ئەسەد بەردەوامە لەسەر کوشتن و ھێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی."
شافی لەبارەی رۆلی قەتەر لە قەیرانی سوریا روونکردنەوەیدا و گوتی: "قەتەر لە سەرەتای قەیرانەکەدا خوازیاری چارەسەری سیاسی و گفتوگۆ بوو، پێمانوایە حکومەتی سوریا لە کۆنفرانسی جنێڤی یەکەمدا بەرپرسارێتی خۆی بەجێ نەھێنا. بۆیە قەتەریش وەکو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەیەوێ لە سوریای داھاتوودا پێگە و جگەی بەشار ئەسەد نەمێنێ، ھیوادارین قەیرانی ئەو وڵاتە بەزوویی کۆتایی پێ بێ و چیتر رەوشەکە لەمە مەترسیدارتر نەبێ."