Mohammed Hamood Ali Al Ragawi
04 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2026
ئیستانبوڵ ــ AA
وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، ڕۆستەم عومەرۆڤ ڕایگەیاند کە لە ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات گەرێکی نوێی دانوستان لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و ئەمریکا دەستی پێ کردووە.
ڕۆستەم عومەرۆڤ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نووسیوویەتی: "لە ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات گەرێکی دانوستانی سێقۆڵیی لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و ئەمریکا دەستی پێ کردووە".
ڕاشیگەیاندووە: "دوای دانوستانەکە، کاری گرووپە جیاجیاکان بەپێی ڕێڕەوی دیاریکراو بەڕێوەدەچێت و دواتر ھەڵوێستەکان بە ھاوبەشی و ھەماھەنگی ڕێکدەخرێن".