Gökhan Kavak
16 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2021
یائوندێ- AA
فێدراسیۆنی خاچی سوور و مانگی سووری نێودەوڵەتی، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە قەیرانی خۆراک لە کیشوەری ئەفریقا بەرۆکی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەسی گرتووە.
بەگوێرەی راپۆرتی فێدراسیۆنەکە، پێکدادانەکانی ئەو کیشوەرە، کێشە ئەمنییەکان، هێرشەکانی کوولە، گۆڕانی کەشوهەوا، لافاو و کێشە ئابوورییەکان، قەیرانی خۆراکیان قوڵتر کردووەتەوە.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە ئێستادا بەهۆی پەتای کۆرۆنا قەیرانی خۆراک لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا گەورەتر بووە.
ئەو وڵات و ناوچانەشی رووبەڕووی زۆرترین قەیرانی برسێتی بوونەتەوە بریتین لە باشووری سودان، سۆماڵ، ناوچەی تیگرای لە ئەسیوبیا، ناوچەکانی سەر دەریاچەی چاد، بورکینا فاسۆ، مالی و نەیجەر.