دیاربەکر
بەسەرپەرشتیی وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی حکومەتی تورکیا بەمەبەستی ھاندانی زیاتری جوتیاران بۆ بەرەوپێشبردنی بەرھەمی شوتی لە شارەکەدا ھەموو ساڵێک لە ١٩-٢١ی ئەیلولدا فیستیڤاڵی شوتی لە دیاربەکر ڕێک دەخرێ.
لەو ڤیستیڤاڵەدا کە چاوەڕێ دەکرێ "مەھدی ئەکەر" وەزیری کشتوکاڵی تورکیش تیایدا بەشدار بێ، شار بەچەندین شێوە دەڕازێنرێتەوە و تێیدا پێشبڕکێی گەورەترین و رێکترین و شیرینترین شوتی ئەنجام دەدرێ، ھەروەھا پێشبڕکێی شوتی خواردن و چەندین کۆنسێرتی گۆرانیش بەڕێوە دەچێ.
موستەفا ئەرتان ئارا بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ڤیستیڤاڵەکە لە ١٩-٢١ی ئەم مانگە ساز دەکرێ.ھەروەھا گوتی "ئامانج لەم ڤیستیڤاڵە ناساندنی زیاتری شوتیی دیاربەکر و ھاندانی جوتیارانە بۆ زیادکردنی بەرھەم" .
ئاماژەی بەوەیشدا لە فیستیڤاڵەکەدا چەندین ھونەرمەند بەشدار دەبن و (موفاجەئە) ئەنجام دەدەن.ئەم فیستیڤاڵە لە ١٩ی مانگی ئەیلولدا دەست پێدەکات و کەناڵیtrt ش راستەوخۆ دەیگوێزێتەوە، چەندین چالاکی جۆراوجۆری تێدا ئەنجام دەدرێ، لە ٢١ی مانگیشدا لە شارۆچکەی ئەغیل کۆتایی دێ.