Ayşe Böcüoğlu Bodur
28 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
تیمەکانی پاسەوانی گومرکی وەزارەتی بازرگانیی تورکیا، لە دەروازەی سنووری خابوور، دەستی بەسەر ١٣١ مۆبایلی جۆراوجۆری قاچاغدا گرت، کە لە ناو بتڵێکی غازدا حەشار درابوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، تیمەکان لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتیی، بارهەڵگرێکی گوماناویان ڕاگرتووە کە بەمەبەستی چوونە ناو تورکیا لە عێراقەوە چووبووە دەروازەی سنووری خابوور.
دوای پشکنینی ئێکس ڕەی بۆ بارهەڵگرەکە، لە چەند شوێنێکیدا شتانی گوماناوی بەدیکرا.
لە کاتی پشکنیندا لە ناو بتڵێکی غازدا کە لە بەشی پێداویستییەکانی شۆفێرەکەدا بوو، ١٣١ مۆبایلی مارکە جیاوازی نوێ بەدیکرا و دەستی بەسەردا گیرا، کە بەهاکەی دوو ملیۆن و ١٧٧ لیرەی تورکیە.
لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری سلۆپی درێژەی هەیە.