Ömer Tuğrul Çam
28 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2023
برۆکسل - AA
بەمەبەستی چاودێری کردنی چالاکيیە سەربازییەکانی ڕووسیا، ناتۆ فڕۆکەی ئاسمانیی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کە ناسراوە بە AWACS ڕەوانەی لیتوانیا دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن ناتۆوە بڵاوکراوەتەوە، دوو فڕۆکەی AWACS دەگاتە ناوچەی سیاولیای لیتوانیا.
جێگری گوتەبێژی ناتۆ، دیلان وایت، ئاماژەی بەوە کرد کە پاش هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، تیشکیان خستووەتە سەر رەوشی ئاسایشی ناوچەی باڵتیک.
گوتیشی: "فڕۆکەکانی AWACSمان دەتوانن لە دووری سەدان مەترەوە فڕۆکە و مووشەکی دیکە بدۆزنەوە".
ئەو فڕۆکانەی ناتۆ لە بنکەی ئاسمانیی گێلیکیرشن لە ئەڵمانیاوە ڕەوانەی لیتوانیا دەکرێن و، بەو فڕۆکەنەش تێکڕا ١٥٠ سەرباز ڕەوانەی لیتوانیا دەکرێن کە لانی کەم چەند هەفتەیەک دەمێننەوە.
لەوەتەی جەنگی ئۆکراینا دەستی پێ کردووە، لە شوباتی ٢٠٢٢ەوە، فڕۆکەکانی AWACSی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا سەدان فڕینیان ئەنجام داوە بۆ چاودێری کردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا.
لە دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، ناتۆ لە بەری ڕۆژهەڵاتی بوونی خۆی زیاتر کردووە و، ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی جەنگیی و پشکنین و چاودێری لەگەڵ فڕۆکەی گواستنەوەی سووتەمەنی لە ناوچەکە جێگیرکردووە.