Kasım İleri
01 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2021
واشنتۆن – AA
به‌پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) كه له‌باره‌ی خۆكوشتن له‌نێو سوپای ئه‌مریكادا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ٢٠٢٠، ٥٨٠ سه‌رباز خۆیان كوشتووه. رێژه‌ی خۆكوشتن له‌نێو سه‌ربازانی مفه‌وه‌ز له پێنج ساڵدا به رێژه‌ی له سه‌دا ٤١،٤ زیادی كردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه رێژه‌ی خۆكوشتن له‌نێو سه‌ربازانی مفه‌وه‌ز له ٢٠٢٠ به به‌راورد به ساڵێك پێشتر له سه‌دا ٩،١ و به به‌راورد به ٢٠١٨یش به رێژه‌ی له سه‌دا ١٥،٣ زیادی كردووه.
هه‌روه‌ها رێژه‌ی خۆكوشتن له‌نێو هێزه‌كانی رهزهڤ له ٢٠٢٠ به به‌راورد به ساڵێك پێشتر له سه‌دا ١٩،٢ زیادی كردووه له‌نێو پاسه‌وانانی نیشتمانیش به رێژه‌ی له سه‌دا ٣١،٧ زیادی كردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو ٥٨٠ سه‌رباز له‌نێو مفه‌وه‌ز، رهزهرڤ و پاسه‌وانی نیشتمانی خۆیان كوشتووه، رێژه‌ی خۆكوشتن له‌نێو مفهوهزاندا له میانی پێنج ساڵدا له سه‌دا ٤١،٤ زیادی كردووه و له ١٠٠ ههزاریاندا ٢٨یان خۆیان كوشتووه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا لۆید ئۆستن له‌باره‌ی راپۆرتهكهوه رایگه‌یاند: "زانیارییه‌كان مایه‌ی نیگه‌رانین. رێژه‌ی خۆكوشتن له‌نێو سه‌ربازان و خانه‌واده‌ی سه‌ربازان هێشتا زۆر به‌رزه و په‌روه‌رده‌یان به باشی ناڕوات به‌ڕێوه".