Fuat Kabakcı
01 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، تانژو بیلگیج رایگه‌یاند ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی یۆنان له‌باره‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریایی و كایه‌ی ئاسمانییه‌وه ده‌یكات پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن و ئه‌م وڵاته به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی خۆپڕچه‌ككردن و به بێگانهزانین له دژی توركیا، سیاسه‌تێكی كێشه‌دار په‌یڕه‌و ده‌كات.
بیلگیچ به شێوه‌ی نووسراوه وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه له‌باره‌ی لێدوانێكی وه‌زیری به‌رگریی یۆنان، نیكۆس پانایۆتۆپۆولۆس كه ئاماژه‌ی به‌وه دابوو گرێبه‌ستی به‌رگریی ئه‌وان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریاییش ده‌گرێته‌وه.
تانژو بیلگیج رایگه‌یاند ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی یۆنان له‌باره‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریایی و كایه‌ی ئاسمانییه‌وه ده‌یكات پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن و ئه‌م وڵاته به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی خۆپڕچه‌ككردن و به بێگانهزانین له دژی توركیا، سیاسه‌تێكی كێشه‌دار په‌یڕه‌و ده‌كات. سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره ده‌نگۆیانه به جۆرێك له دژی توركیان كه زیان به هاوپه‌یمانێتیی ناتۆ ده‌گه‌یه‌نن، دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانێتیی دووقۆڵی له دژی توركیا و قبوڵكردنی ئه‌مه له‌لایه‌ن توركیا بێگومان خه‌یاڵپڵاوییه.