دیمەشق
رێکخراوی مافی مروڤ لەسوریا رایگەیاند: "ھێشتا سوپای سوریا بەردەوامە لەپەلاماردانی ئۆپۆزسیۆن و رۆژانە ھێرش دەکاتە سەریان، لەئاکامی ئەو ھێرشانە خەڵکانی مەدەنی دەکوژرێن."
رێکخراوەکە ئاشکرایکردووە لەدوایین ھێرشی سوپای سوریا لەدیمەشق، ٥٤ کەس کوژران کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤ لەسوریا لەدیمەشق ١٨ کەس، دەیروز و خاموسێ نۆ کەس، حەما شەش کەس، لە رەقا پێنج کەس، ئیدلیب دوو کەس، لە دەرایە کەسێ کوژراون.