Mehmet Alaca
31 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
لە وڵاتی نیوزلەندا کە دەکەوێتە زەریای ئارام ساڵی نوێی ٢٠٢٣ پیرۆز کرا.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی نیوزلەندا هیراڵد، ئەو وڵاتە کاتژمێر ١٤:٠٠ (بە کاتی تورکیا) پێشوازی لە ساڵی ٢٠٢٣ کردووە.
ساڵی ٢٠٢٣ لە شارەکانی ئۆکلاند و ویلنگتۆن لە نیوزلەندا بە نمایشی یارییە ئاگرینە سەرنجڕاکێشەکان پێشوازی لێکرا.
(بورجی) سکای تاوەر لە ئۆکلاند بە نمایشی تایبەت بە ساڵی نوێ، رووناک کرایەوە.
دوای نیوزلەندا، ئوسترالیا کاتژمێر ١٦:٠٠ پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد.