Abdullah Shukur
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
پێنج پارتی سیاسی پەرلەمانی تورکیا، راگەیاندراوێکی ھاوبەشیان دەرکرد و تیایدا ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی نیوزلەندایان کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە چەکدارییە دەکەین کە ئەمڕۆ لەکاتی نوێژی ھەینی لە شاری كرایستچهرچ-ی نیوزلەندا کرایە سەر مزگەوت و بەم ھۆیەویە لانی کەم ٤٩ کەس گیانی لەدەستدا. پێویستە دەسەڵاتداران و میدیاکانی رۆژئاوا بە تەواوی و ھاوسۆزییەوە خۆیان بە دوور بگرن لە گوتەی دژ بە ئیسلام".
لەو راگەیەندراوە ھاوبەشەی کە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، مستەفا شەنتۆپ و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان لە پەرلەمان واژوویان لەسەر کردوو، ھاتووە: "ئەم رووداوە قێزەونە بەدەر لە ھەوڵێکی شێتانەی کەسیی، بەداخەوە دەگەڕێتەوە بۆ رەگەزپەرستی کە ئەویش بنەماکەی دەگەڕێتەوە بۆ پشتیوانی بەشێکی سیاسەتمەداران و دامەزراوەکانی میدیایی بۆ دژایەتیکردنی ئیسلام و بیانیان و نەفرەتکردن".