Mümin Altaş
24 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT) و سوپای توركیادا، چوار تیرۆریست كه دووانیان به‌ناو به‌رپرسی باڵان له گونده‌واره‌كانی پارێزگای دهۆك باكووری عێراق له چالاكی خران.
به‌پێی زانیارییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری به ده‌ست گه‌یشتووه كه تیرۆریستانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له سووریاوه تیرۆریست و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ره‌وانه بكه‌ن بۆ ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-هه‌وره‌برووسكه، بڕیاری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دراوه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه كه به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه له سووریاوه هاتبوونه باكووری عێراق و دوای دووركه‌وتنه‌وه‌یان له ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان له گونده‌واره‌كانی پارێزگای دهۆك ده‌ستنیشان كران و له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییدا، چوار تیرۆریست كه دووانیان به‌ناو به‌رپرسی باڵان له چالاكی خران.