Ömer Koparan
24 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2021
جه‌رابلوس – AA
له ئاكامی ئه‌نجامدانی پەلامارێكی تیرۆریستی له شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس سەربە پارێزگای حەلەب باكووری سووریا له‌ڕێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ماتۆرسكیلێكی بۆمبڕێژكراو، سێ مه‌ده‌نی کوژران.
له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ماتۆرسكیلێكی بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌لغانی فوراتدا له تیرۆریستان پاككراوه‌ته‌وه و له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریدایه، پەلامارێكی تیرۆریستی ئەنجامدرا.
به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان له ئاكامی پەلامارەكهدا، سێ مه‌ده‌نی کوژراون.
هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه كه پەلامارەكه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجام درابێت.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه به‌رده‌وامه له داگیركردنی ته‌ل ره‌فعه‌ت و منبج، زوو زوو ناوچه‌كانی ئەلباب، عزاز، جه‌رابلوس و عه‌فرین ده‌كاته ئامانج و كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات.