Fatma Esma Arslan
31 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2023
داکار - AA
لە گابۆن کە سەرباز دەستی بەسەر حکوومەتدا گرتووە، فەرماندەی پاسەوانانی کۆماری، جەنەراڵ بریس ئۆلیگوی نگوێما، کرایە سەرکردەی حکوومەتی ڕاگوزەر.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە تەلەڤزیۆنی دەوڵەتدا خوێندرایەوە، بە کۆی دەنگ جەنەراڵ نگوێما کرایە سەرۆکی حکوومەتی ڕاگوزەر.
نگوێما کە باوکی ئەفسەرە، لە ئاکادیمی سەربازیی شاهانەی مەغریب لە شاری مەکنیس لە مەغریب خوێندنی سەربازی تەواو کردووە، پاشان دەرچووی ناوەندی مەشقی کۆماندۆیە لە دارستانەکانی ئیستوایی گابۆن.
جەنەراڵ نگوێما لە پاش کاری سەربازی بووە جێگری سەرکۆماری پێشووی گابۆن، عومەر بۆنگۆ و هەتا ساڵی ٢٠٠٩ کە بۆنگۆ کۆچی دوایی کرد لەو پۆستەدا مایەوە.
عەلی بۆنگۆ کە پاش کۆچی دوایی باوکی دەسەڵاتی گرتە دەست، نێوانی لەگەڵ نگوێما تێکچوو و، وەک نێردەی سەربازیی ڕەوانەی باڵیۆزخانەکانی رابات و داکاری کرد و لە وڵاتەکە دووری خستەوە.
نگوێما لە ساڵی ٢٠١٩دا دوای ساڵێک لە نەخۆش کەوتنی سەرکۆمار بۆنگۆ، گەڕایەوە و لە شوێنی فریدریک بۆنگۆی زڕبرای عەلی بۆنگۆ کرایە سەرۆکی یەکەی هەواڵگریی پاسەوانانی کۆمار و گەڕایەوە بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار.
دوای چەند مانگێک نگوێما بەرزکرایەوە بۆ فەرماندەیی پاسەوانانی کۆمار و، لە ناو پاسەوانانی کۆماردا یەکەی دەستوەردانی تایبەتی دامەزراند کە ڕاستەوخۆ سەربە عەلی بۆنگۆیە و بە تێپەڕبوونی کات ئەم یەکەکەی بەهێزکرد.
پەیوەنديی نزیکایەتی نگوێما لەگەڵ خێزانی بۆنگۆ کە هەم خزمایەتی هەمیش نزیکایەتییە، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانێکی زۆر لەمەوبەر.