Sangar Hamad Azeez
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2016
پارێزگاری پێشووی ئیستانبوڵ، حوسێن عەونی موتڵو لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە کودەتادا دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، پارێزگاری پێشووی ئیستانبوڵ، حوسێن عەونی موتلو لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە و لە ئێستاشدا پۆلیس پشکنین بۆ ماڵی ناوبراو دەکات.
حوسێن عەونی موتڵو لە ساڵی٢٠١٠ تا ساڵی ٢٠١٤ پارێزگاری ئیستانبوڵ بوو، دوای کودەتا سەربازیییەکەی ١٥ تەمووز یەکێک بوو لەو ٢٤٦ بەرپرسە مەدەنییەی کە لەلایەن وەزیری ناوخۆی تورکیا دوورخرابوونەوە