Yasin Dikme
01 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2023
شانڵیئورفا - AA
پارێزگای شانڵیئورفا لە باشووری خۆرههڵاتی توركیا شەهیدبوونی دوو پۆلیسی لە شارۆچکەی گرێ سپی له سووریا راگەیاند.
لەو راگەیەندراوەدا کە لەلایهن پارێزگاکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، لە کاتی پشکنیندا لە خاڵی پۆلیسی ناوچەی گرێ سپی لە ناوچەی بەرپرسیارێتی ئاکچاکالە بۆمبێكی چێنراو تەقیوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"ئەو ماددانەی کە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە-پەیەدە بۆ ئەو کردەوانە بەکاریدەهێنیت کە پلانی بۆ داناوە لە سەرانسەری وڵاتەکەمان ئەنجامی بدات، دەستنیشانکراوە و لەکاتی پشکنیندا تەقیوەتەوە. لە کاتی رووداوەکەدا دوو پۆلیسمان و پۆلیسێكی خۆجێی شەهیدبوون. کۆی گشتی ١١ پۆلیس کە چواریان پۆلیسی خۆجێین بە شێوەیەک برینداربوون کە مەترسییان تێپەڕاندووە. پۆلیسە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی گشتیی ئاکچاکالە گوازرانەوە و دەست بە چارەسەریان کراوە. نزای رەحمەت بۆ شەهیدەکانمان دەکەین. سەرخۆشی لە گەلە دڵسۆزەکەمان دەکەین".
