Stephanie Rady
02 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە باشووری لوبنان، دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەیش برینداربوو.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سوپای ئیسرائیل لە میانی ھێرشێکی ئاسمانییدا، ئۆتۆمبێڵیکی لەسەر ڕێگای جەرمەق خەردەلی باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، دوو کەس کوژراون و کەسێکی دیکەیش برینداربووە.
تا ئێستا سوپای ئیسرائیل، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.