ئیستانبول
پارێزەرێکی خەڵکی وڵاتی (کینیا) دەڵێ بەڵگەی لەبەردەستە کە لەخاچدان و کوشتنی حەزرەتی عیسا بەدەر بووە لەیاساو بەبێ تاوان لەخاچدراوە.
(دۆڵا ئیندیدیس) ئەو پارێزەرەی سکاڵاکەی تۆمارکردووە رایگەیاندووە ئیتاڵیاو ئیسرائیل بەرپرسیارن لەو تاوانە چونکە لەسەردەمی حوکمڕانێتی ڕۆما (تیبیریوس)، پارێزگاری ھەرێمی یەھودییەت(پیلاتس) شای یەھودی(ھیرۆدس) رووداوەکە قەوماوە.
بەپێی ھەواڵەکانی وڵاتی کینیا، پارێزەرەکە بۆ جوڵاندنی سکاڵاکەی سەردانی (دادگای نێودەوڵەتی لاھای)کردووە لەھۆڵەندا.
دۆڵا وتویەتی " لەخاچدان و دادگاییکردنی بەو شێوەیەی حەزرەتی عیسا نایاساییەو ئیسرائیل و ئەو وڵاتانەی لەپاڵ ئەو تاوانەن بەرپرسیارن. ھەروەھا وڵاتی ئیتاڵیاش تاوانبارە لەو کارەدا، بەڵگەکانیش کە بیخەمە بەردەم دادگا کتێبی ئینجیلە"
ئەو پارێزەرە ماوەیەک وتەبێژی دادگای باڵای کینیا بووە. ئەو دادگاییکردنە بەپێویست دەزانێ و دەڵێ "وەکو دۆستێکی عیسا ئەو کارەمکردووە، خوازیارم بەرلەوەی بمرم ئەنجامی دادگاییەکە ببینم و متمانەی زۆرم ھەیە بەسەرکەوتن"