Zuhal Demirci
06 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2022
له‌نده‌ن - AA
هه‌زاران هاووڵاتى له شارى له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستى پرۆتێستۆكردنى گرانى بژێوى ژیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و تێدا داواى دابه‌زاندنى نرخى وزه و زیادكردنى مووچه‌یان كرد.
ژماره‌یه‌كى زۆرى خۆپیشانده‌رى ئه‌ندام له سهندیكارى كرێكاران و دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌به‌رده‌م وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى "Embankment" له شارى له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه و تێدا پرۆتێستۆى سیاسه‌تى كۆچبه‌ران و ئابوورى حكوومه‌تی وڵاتەکەیان كرد.
خۆپیشانده‌ران داواى پشتیوانیكردنى بڕیارى مانگرتنى به‌شێكى سێكته‌ره جیاوازه‌كانیان كرد كه به‌هۆى كه‌مى زیادكردنى مووچه‌ى پێشنیاركراو، ده‌ركراوه.
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین لافیته‌ى جیاوازیان به‌رزكرده‌وه كه تێدا دروشمه‌كانى وه‌ك "فاتوره‌ى وزه كه‌م بكه‌نه‌وه و مووچه‌كان زیاد بكه‌ن"، "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بۆ پارتى موحافه‌زه‌كار"، "ئێستا كاتى هه‌ڵبژاردنى گشتییه"، "كۆچبه‌ران به‌خێربێن" نووسرابووه‌وه.
خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى ئابوورى حكوومه‌ت نیشاندا و داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا، ریشیى سوناك-یان كرد.
هاوكات له چوارچێوه‌ى رێپێوانهكهدا، خۆپیشانده‌ران به به‌رده‌م نووسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران تێپه‌ڕین و دروشمیان له دژى حكوومه‌ت گوته‌وه.