Halit Süleyman,Ayşe Aktaş,Hemın Othman Mohammed
22 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2016
حه‌له‌ب - AA
منداڵیكی تەمەن حه‌وت ساڵ، به‌ناوی به‌نا ئه‌لعابید كه له ناوچه‌ی تاریق ئه‌لبابی حه‌له‌ب ده‌ژی كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه، هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌نگی منداڵانی حه‌له‌بی گه‌مارۆدراو بگه‌یه‌نێته جیهان.
به‌نا له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ژیان و گوزه‌رانیان به‌هۆی گه‌مارۆی رژێم و هاوبه‌شه‌كانیانه‌وه ده‌گوزێته‌وه بۆ جیهان و، بانگه‌وازی "جیهان، پێویستمان به پشتیوانی تۆ هه‌یه"، بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌نای بچووك، كه هه‌وڵ ده‌دات ببێته ده‌نگی منداڵانی حه‌له‌ب، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی ره‌وشی حه‌له‌ب ده‌كات كه له ژێر گه‌مارۆدا چیان به‌سه‌ردا هاتووه.
به‌نا باس له‌وه ده‌كات كه قوتابی پۆلی حه‌وتی بنه‌ڕه‌تییه و، ده‌ڵێت: "قوتابخانه‌كه‌م دووجار بووه‌ته ئامانجی هێرشی ئاسمانیی. هاوڕێكهمیان له‌ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی بیناكه ده‌رهێنا".
به‌نا به گوتنی "ئێمه منداڵین، تیرۆریست نین. ده‌مانه‌وێت له ئاشتیدا بژین" ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئیدی ده‌یانه‌وێت له ئاسووده‌ییدا بخه‌ون.
به‌نا باسی له‌وه كرد كه زۆر بیری قوتابخانه و هاوڕێکانی ده‌كات، ده‌یه‌وێت بچێت بۆ قوتابخانه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا یاری بكات و، گوتی: "له‌به‌ر خێزان و براكانم ده‌ترسم. چونكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌یانه‌وێت بمانكوژن".
به‌نا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی منداڵانی حه‌له‌ب هه‌ژماری تویته‌ری كردووه‌ته‌وه و، گوتی: "ده‌مه‌وێت جیهان رووداوه‌كانی ئێره و، چۆنێتی مردنی منداڵان ببینێت. لێره هیچ شتێك نییه بۆ خواردن. منداڵانی بچووك پێویستیان به شیر هه‌یه".
به‌نا باسی له‌وه كرد كه نه‌خۆشخانه‌كان به به‌رده‌وامی بۆردومان ده‌كرێن، برینداران و نه‌خۆشه‌كان ده‌رمانیان ده‌ست ناكه‌وێت و، گوتی: "پێویسته هه‌رچی زووه گه‌مارۆی سه‌ر شاره‌كه هه‌ڵبگیرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێره نیشتمانی خۆمانه جێ‌مان نه‌هێشتووه. ده‌مانه‌وێت شه‌ڕ رابگیرێت، براكانم ده‌ترسن. خانووه‌كه‌مان دووجار بۆردومان كرا. ئێمه‌ی منداڵان مافی ژیانمان هه‌یه".
- به‌نا، 79 هه‌زار فانی هه‌یه
به‌نا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، زیاتر له 79 هه‌زار فانی هه‌یه و، به زمانی ئینگلیزی هێرشه ئاسمانیی و زه‌مینییه‌كانی سه‌ر حه‌له‌ب به جیهان راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌نا، به‌هاوكاری دایكی كه مامۆستای زمانی ئینگلیزیه په‌یامه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت و، هه‌ندێجار ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه له شه‌قامه‌كاندا تۆماری كردوون. به‌نا زۆر له هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌ترسێت و نیگه‌رانه له ژیانی دوو براكه‌ی.