Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2015
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌روونی منداڵانی سووریا، رێكخراوی پزیشكانی رووی زه‌وی كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئیستانبوڵه، پڕۆژه‌ی ئیلافیİLAF ده‌ست پێ كرد.
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر 113 منداڵی سووری كه له خوێندنگه‌ی ئیلافی ناوچه‌ی چاپای ئیستانبوڵ ده‌خوێنن ئه‌نجام دراوه، سه‌دا 66ی منداڵه‌كان كه‌سێكی نزیكیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌مه‌ش بووەتە هۆی دڵته‌نگی، خه‌مگینی، فشاری ده‌روونی، ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌و منداڵانه‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی هاوكاری كێشه‌کانی ده‌روونی رێكخراوه‌كه یاریده‌ده‌ری پڕۆفیسۆر د. وه‌حده‌ت گیۆرمه‌ز، رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی له خوێندنگه‌كه‌وه داوایان لێ كراوه، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه.