Eshat Fırat,Mohammed Baqi Hussein
31 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2017
قودس - AA
به هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حموود عه‌باس بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له ئیسرائیل وه‌رنه‌گرێت، ناچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی.
راوێژكاری مه‌حموود عه‌باس بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، نه‌بیل شەعس له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، "سه‌رۆك عه‌باس كه به هۆی ئاڵۆزییه‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قساوه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ڵپه‌ساردووه، سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناكات".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه عه‌باس په‌یوه‌ندییه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار هه‌ڵپه‌ساردووه و گوتی: "حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین بۆ چالاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان په‌له ناكات. له‌باره‌ی گۆڕێنی بڕیارهكانیشهوه لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست ئه‌نجامده‌درێت. به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت گه‌له‌كه‌مان ژیانی زیندان به‌سه‌ربه‌رن".
راوێژكاره‌كه راشیگه‌یاند كه عه‌باس ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی، پێویسته مۆڵه‌ت له ئیسرائیل وه‌ربگرێت، له‌به‌رئه‌وه بڕیاریداوه له رامه‌ڵڵا چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌نجامبدرێت تا مۆڵه‌ته‌كه وه‌رنه‌گرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه باری ته‌ندروستیی عه‌باس باشه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی.