Ali Semerci
31 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2020
مه‌ككه - AA
ئه‌و موسڵمانانه‌ی روویان له خاكی پیرۆز كردووه، دوای ته‌وافكردنی كه‌عبه بوونه حاجی.
موسڵمانان دوێنێ چوونه كێوی عه‌ره‌فه و وه‌قفه‌ی عه‌ره‌فه‌یان ئه‌نجام دا كه گرنگترین وێستگه‌ی رێوڕه‌سمی حه‌جه، ئێواره‌ی دوێنێش چوونه موزده‌لیفه، به‌ره‌به‌یان به پێ چوونه جه‌مه‌رات له مینا و له‌وێ شه‌یتانیان ره‌جم كرد.
دواتر چوونه كه‌عبه و ته‌وافیان كرد پاشان سڵاواتیان لێ دا، ئینجا ڕیشیان تاشی و جلوبه‌رگیان گۆڕی.
- حه‌ج له سه‌رده‌می كۆرۆنادا
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی سعوودیه رایگه‌یاندبوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه ئه‌مساڵ په‌رستشی حه‌ج به جۆرێك سنووردار ده‌كه‌ن كه ته‌نها هاووڵاتییانی سعوودی ده‌توانن بچنه حه‌ج و رێگه به هاووڵاتییانی بیانی ناده‌ن بۆ حه‌ج كردن روو له سعوودیه بكه‌ن.
به‌م هۆیه‌یشه‌وه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌بوونه حاجی له نزیكه‌ی دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌سه‌وه كه‌مبوونه‌وه بۆ ١٠ هه‌زار كه‌س.