ئیستەنبوڵ
شێخ عوسمان ئیبن زەید، ئیمامی مزگەوتی نوروی ئیسلام لە لواندای پایتەختی ئەنگۆلا، لە لێدوانێکدا بۆ AA گوتی: "دەنگۆی داخستنی مزگەوتەکان لەلایەن حکومەتی ئەنگۆلا راست نییە. لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیریی و بەڕێوەبەری کاروباری ئاینی قسەمان کردووەو پێیان راگەیاندین شتێکی لەم شێوەیە لە ئارادا نییە."
زەید پێیوایە ئەگەر بڕیاری داخستنی مزگەوتێکی دیاریکراو درابێ، ئەوە ئەو بڕیارە تەنیا بۆ ئەو مزگەوتە بووە: "ئەو جۆرە بڕیارانە بۆ کلێسا و ھەموو شوێنە ئایینیەکان جێبەجێ دەکرێن."
زەید لەبارەی داخستنی مزگەوتێک بۆ ماوەیەکی کاتی لە شاری ھوامبۆ کە دووەم گەورەترین شاری ئەنگۆلایە، گوتی: "ئەو مزگەوتە رۆژی پێنجشەممە داخرا، بەرپرسێکی وەزارەتی رۆشنبیریی تەلەفۆنی بۆ کردم و ووتی مزگەوتەکە رۆژی ھەینی بۆ بەجێگەیاندنی مەڕاسیمی ئاینی کراوەتەوە."
لە لایەکی دیکە، شێخ زوبێر عیسا کە زانایەکی ئایینی ئیسلامە لە زامبیا، بۆ گەیاندنی پەیامی ئیسلام زوو زوو سەردانی ئەنگۆلا دەکا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھەندێک مزگەوت کە بوونەتە کەلاوە نۆژەن دەکرێنەوە، بە فەرمی ئەو مزگەوتانە بۆ کاری خودا پەرستی نەکراونەتەوە. راستە ئەو مزگەوتانە رووخاون، بۆ ئەمەش دەرگای ئەو مزگەوتانە داخراوە، لە شوێنێکی دیکە دروست دەکرێنەوە. لەگەڵ چەند ھاوپیشەیەکم لە ئەنگۆلا قسەم کرد، گوتیان ھەواڵی قەدەغەکردنی ئیسلام راست نییە."
ھەر پەیوەست بەم بابەتە حاجی جادی، ئەندامی رێکخراوی باڵەکانی ئیسلام کە دەزگایەکی مەدەنیە و بەناسنامەی ئیسلامیی لە ئەنگۆلا ناسراوە رایگەیاند: ئەو ھەواڵانە دوورن لە راستی کە باسی داخستنی مزگەوت دەکەن" بەر لە ماوەیەک لە مزگەوتی نوری ئیسلام نوێژم دەکرد، ھەواڵی لەمجۆرەم لە میدیا خوێندەوە، تەنیا ئەوە دەڵێم موسڵمانانی ئەنگۆلا ئارامن."
ئیمان ئیبن زەید کە نامەی دکتۆراکەی لە زانکۆی ئیسلامی مەدەنیە بەدەستھێناوە، گوتی: "حکومەتی ئەنگۆلا دژی ئیسلام نییە. ئەگەر حکومەت لە دژی ئیسلام بێ، مزگەوتی ھوامبۆ زۆر لەمێژبوو دادەخرا، بە پێچەوانەوە پێموایە حکومەت لە بارەی ناساندنی ئیسلام نیازی پاکی ھەیە. حکومەتی ئەنگۆلا ئێستا سەر قاڵی نۆژەنکردنەوەی ٢٠٠ شوێنی ئایینیە، ھیوادارین تا کۆتایی ئەمساڵە دان بە ئیسلامدا بنرێ بەڕەسمی."
زەید رایگەیاند ئەو لە ساڵی ١٩٩٠ بۆ یەکەمجار سەردانی ئەنگۆلای کردووە: "ئەو کات لێرە شتێک بەناوی ئیسلام نەبوو. حکومەتی ئەنگۆلا مۆڵەتی دروستکردنی مزگەوتی پێداین. لەھەموو ئەنگۆلا ئەمڕۆ ١٣٠ مزگەوت ھەیە."