Emel Gözellik
11 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و خۆپیشاندانانه‌ی دژبە كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی میانمار و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌چوون، حه‌وت خۆپیشاندەر کوژران.
میدیاكانی میانمار بڵاویانكرده‌وه كه له له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و خۆپیشاندانانه‌ی دژبە كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی میانمار و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌چوون، شەش خۆپیشاندەر له ناوچه‌ی ماگوای کوژراون و هه‌شت كه‌سیش برینداربوون، هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌یش له ناوچه‌ی ئۆككالاپای باكوور کوژراوە.
- حكوومه‌تی سه‌ربازیی میانمار رێكخراوی "سوپای رزگارکردنی رۆهینگیا ئاراكان"ی له لیستی تیرۆر ده‌رهێنا.
حكوومه‌تی سه‌ربازیی میانمار رایگه‌یاندووه كه "سوپای رزگارکردنی رۆهینگیا ئاراكان"ی له لیستی تیرۆر ده‌رهێناوه.
لیژنه‌ی ناوه‌ندی دژه‌تیرۆر رایگه‌یاندووه كه "سوپای رزگارکردنی رۆهینگیا ئاراكان" ئیدی ده‌ستی نییه له هیچ كرده‌یه‌كی دیكه‌ی تیرۆریستی‌دا و له ١١ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه ده‌رهێندراوه.
حكوومه‌تی میانمار ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٠ رێکخراوی "سوپای رزگارکردنی رۆهینگیا ئاراكان"ی خسته لیستی تیرۆره‌وه.