Aylin Dal
10 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە شنگال باکووری عێراق ئەنجامی دا، بەناو بەرپرسی لۆجیستیی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە لە شنگال، چەکدار کایا کە ناوی نهێنی 'چیاگەر مەخمووری'یە قۆڵبەست کرد و بردی بۆ تورکیا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بە دەست گەیشتوون، کایا لە ٢٠١٥ەوە چووەتە ناو ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە لە گوندەوارەکان.
کایا کە لە ٢٠١٦ چالاکی بۆ رێکخراوەکە لە ناوچەی گارە باکووری عێراق ئەنجامداوە لە ٢٠١٧یش لە شنگال چالاکی ئەنجام داوە، لەو ماوەیەی لە شنگال بووە وەک نیشانشکێنی بەناو یەکەی رێکخراوەکە ئەرکدار کراوە.
دوا ئەرکی ئەو تیرۆریستە لەنێو رێکخراوەکەدا، بەرپرسی لۆجیستیی شنگال بووە و لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لە شنگال قۆڵبەست کرا و بردا بۆ تورکیا.