Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
13 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2021
قودس – AA
ئاماژە بەوە دەدرێت مانۆڕی ھاوبەشی ئیسرائیل، ئیمارات، بەحرێن و ئەمریکا لە کەنداوی عەقەبە کە دەکەوێتە باکووری دەریای سوور پەیام بووە بۆ ئێران.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە میدیاکانی ئیسرائیل لە سەروویانەوە Jerusalem Post بڵاو کراونەتەوە ئەفسەرێکی ئیسرائیلی کە نەیویستووە ناوی بڵاو بکرێتەوە لەبارەی مانۆڕەکەوە کە ئێوارەی ١٠ی تشرینی دووەم دەستی پێ کردووە، گوتوویەتی: "مانۆڕەکە وەک کاردانەوە بەرامبەر بوونی دوژمنە ئێرانییەکان و ھێرشەکانیان لە ناوچە ئاوییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دراوە".
ئەفسەرەکە گوتووشیەتی: "ئێرانییەکان لە دەریادا سەربەخۆن، بۆ ئەوەی ئازادی ھاتوچۆی ئیسرائیل پێشێل نەکەن یاخود بۆ ئەوەی رێگە لە تیرۆری دەریایی بگیرێت، پێویستە ئەوان لە دەریای سوور دووربخرێنەوە. ئێران لە ناوچەکە ھەوڵ دەدات جگە لە وشکانی لە دەریایشدا کاریگەری زیاتری ھەبێت.
بۆیە بۆ ئەنجامدانی ھێرشەکانی دەریا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پلاتفۆرمی جیاواز بەکار دەھێنێت".