Hakan Çopur
13 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2021
واشنتۆن – AA
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن رایگەیاند بە قوڵی نیگەرانە لە کێشەی کۆچبەران لە سەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا و ئاماژەی بەوە دا کە نیگەرانییەکانی خۆی بە رووسیا و بێلاڕووس گەیاندووە.
بەر لەوەی بایدن بۆ پشووی کۆتایی ھەفتە بەرەو کامپ دەیڤید بەڕێ بکەوێت، لە کۆشکی سپی لەبارەی کێشەی کۆچبەران لە سەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا وەڵامی میدیاکارانی دایەوە.
بایدن بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە بە قوڵی نیگەرانە لەو رەوشە گوتی: "نیگەرانییەکانمان بە رووسیا و بێلاڕووس گەیاندووە. پێمانوایە ئەم رەوشە کێشەیەکی تیادایە".
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کامالا ھاریس'یش لە گەشتەکەیدا بۆ فەڕەنسا ئاماژەی بەوە دا کە لە نزیکەوە و بە نیگەرانییەوە چاودێری ئەو کێشەیە دەکەن.