Zana Natık Kerem
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2017
قاهیرە ــ AA
بەهۆی تەقینەوەکانی ئەمڕۆ یەكشەممە کە دوو كڵێسایان لە باكووری میسر کردە ئامانج، ٣٢ كەس كوژراون و ٩٤ی دیكەش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی میسر لە بەیاننامەیەكدا دوایین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکانی بڵاوكردەوە كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە ریگەی بۆمبێكی چێنراو لەناو كڵێسای مار گۆرجیس لە شاری تەنتا سەربە پارێزگای غەربییە باكووری میسر روویدا.
وەزارەتی تەندروستی میسر رایگەیاندووە كە بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكە بۆ ٢١ كوژراو و ٥٩ بریندار بەرز بووەتەوە.
لای خۆیەوە گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی میسر، خالید موجاهید دواین ئاماری ژمارەی قوربانیانی ئەو تەقینەوەیەی راگەیاند كە ئەمڕۆ یەكشەممە لەناو كڵێسای مورقوسییە لە پارێزگای ئەسكەندەریە باكووری میسر رووی دا.
خالید موجاهید لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی ناو كڵێسای مورقوسییە لە پارێزگای ئەسكەندەریە گەیشتە ١١ كوژراو و ٣٥ی بریندار.
هاوكات وەزارەتی ناوخۆی میسر بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هێزەكانی ئەمنی كە ئەركی پاراستنی كڵێسایەكیان پێ سپێردراوە، رووبەڕووی هێرشێکی تیرۆریستی بوونەتەوە كە بە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدرا.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوە داوە كە لە كاتی تەقینەوەكەی ناو كڵێسای مورقوسییە، پاپای قوبتییەكانی میسر، توازرووسی دووەم لەناو كڵێساكەدا بوو و بەڵام هیچ زیانی پێنەگەیشت.
دوو تەقینەوەكە هاوكات بوون لەگەڵ ئەوەی كە پاپای قوبتییەكانی میسر، توازرووسی دووەم رێوڕەسمی یەكشەممەی دارخورمای ئەنجامدەدا كە یەكشەممەی حەوتەمە بەر لە رۆژی گەورە كە پێش جەژنی قیامەت كەوتووە.
هاوكات رێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكان راگەیاند.