Hussien Elkabany
21 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2026
وەزیری دەرەوەی میسر، بەدر عەبدولعاتی ڕایگەیاند کە گرنگە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامبن و ئاماژەی بەوەشدا پێویستە ھەر ڕێککەوتنێک ئەگەر لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا بکرێت، نیگەرانییە ئەمنییەکانی وڵاتانی ناوچەکە بڕوێنێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی میسر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەدر عەبدولعاتی لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنییدا لەگەل وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان و سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی قسەی کردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا، پێشھاتەکانی تایبەت بە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تاوتوێ کراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی ئەو ھەوڵانەی کە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە خراونەتەگەڕ.
ھەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکە وەزیری دەرەوەی میسر، بەدر عەبدولعاتی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا ڕایگەیاندووە کە گرنگە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامبن و ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە ھەر ڕێککەوتنێک ئەگەر لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا بکرێت، نیگەرانییە ئەمنییەکانی وڵاتانی ناوچەکە بڕوێنێتەوە.