Hemın Othman Mohammed
20 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2016
به‌رلین - AA
- راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ: "له ئیستادا له‌گه‌ڵ رووسیا زۆر دوورین له رێككه‌وتن له‌باره‌ی سووریا".
- سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، فرانسوا ئۆلاند: "خوازیارین دۆخی راگرتنی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له سووریا كه ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت به‌كار بهێنین بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و گفتوگۆی سیاسیی".
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئۆكراینا له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نۆرماندیا له به‌رلینی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، فرانسوا ئۆلاند و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین و سه‌رۆكی ئۆكراینا، پیترۆ پۆرۆشێنكۆ كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، مێركڵ له‌گه‌ڵ ئۆلاند، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی ساز كرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە پێویسته له‌پێناو گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به‌و كه‌سانه‌ی له حه‌له‌ب ده‌ژین خاڵێكی ده‌ربازبوون هه‌بێت.
مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه بڕیاریان داوه كار بكه‌ن له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك و، گوتی: "زۆر دوورین له رێككه‌وتنێكی ته‌واوه‌تییه‌وه".
سه‌باره‌ت به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پوتین له‌باره‌ی سووریا، مێركڵ گوتی: " مشتومڕێكی زۆر روون و توند بوو. ئه‌مڕۆش موعجیزه‌یه‌ك رووی نه‌دا".
مێركڵ باسی له‌وه كرد كه بۆردومانه‌كان لە سووریا به‌رپرسیارێتی رووسیایه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بۆردومانكردنی شاره‌كان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ستهمكارانهیە بۆ خه‌ڵكانی ئه‌وێ.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا مێركڵ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئێستا گرنگترین بابه‌ت ده‌سته‌به‌ركردنی هاوكاری مرۆییه بۆ خه‌ڵكی حه‌له‌ب، له‌و باره‌یه‌شه‌وه بژارده‌ی سه‌پاندنی سزا دژ به رووسیا فه‌رامۆش ناكه‌ن.
مێركڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه وه‌ك ئه‌ڵمانیا ده‌توانن هه‌ندێ له رووداوه‌كان به تاوانی جه‌نگ بناسێنن و، گوتی: "وه‌ك خۆم پێموایه كه ناگونجێت به بۆردومانی به‌رده‌وامی جیاكاری بكرێت له‌نێوان تیرۆریستان و كه‌سانی بێ تاواندا. دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیش به‌و شێوه‌یه زۆر ئه‌سته‌مه".
هاوكات سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، فرانسوا ئۆلاند، ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە خوازیارن دۆخی راگرتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له سووریا كه ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت به‌كار بهێنن بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و گفتوگۆی سیاسیی.
ئۆلاند به‌پێویستی زانی گه‌لی سووریا بپارێزرێن و، گوتی: "به‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجاممان دا، وا ده‌رچووین كه ده‌كرێت ئاگربه‌سته‌كه درێژ بكرێته‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ئاگربه‌سته‌كه چه‌نده درێژ ده‌كرێته‌وه، ئۆلاند ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و خۆی ناخاته جێگه‌ی پوتین و، گوتی: "من له‌وه به‌و شێوه‌یه تێگه‌یشتم كه ئاماده‌ن له دوای هه‌شت كاتژمێره‌كه‌وه درێژه‌ی پێ بده‌ن. به‌ڵام پێویسته رژێمی سووریاش نیشانی بدات كه ئه‌ویش خواستی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه".
فرانسوا ئۆلاند، باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌و خوازیاری راگرتنی بۆردومان كردنی حه‌له‌به و، گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رووداوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌مان خسته به‌رباس. ئه‌وه‌ی ئێستا له حه‌له‌ب ده‌گوزه‌رێت تاوانی جه‌نگه، تاوانێكی جه‌نگی راسته‌قینه‌یه. پێویسته رژێم و پشتیوانانی كۆتایی به بۆردومانه‌كان بهێنن".