Heman Hussein Yaseen
11 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
ھەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی ئەمەریکا لە ھەولێر، رۆبەرت پالادینۆ کرد.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەرکابوونی لە کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا لە ھەولێر کردووە و ئامادەیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ ھەر ھاوکاری و ھەماھەنگییەکی پێویست دەربڕیوە، ھەروەھا سوپاسی کۆنسوڵی پێشووی کردووە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە ئەرکی نوێیدا.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە ھەولێر، رۆبەرت پالادینۆ جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھەرێمی کوردستان، ھاوپەیمانێکی ستراتیجیی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا و وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ھێزی پێشمەرگە و رایگەیاندووە کە کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی زیاتری وەبەرھێنانی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دایەلۆگی ستراتیجیی ئەمەریکا و عێراق و گرنگیی بەشداریکردنی کارای ھەرێمی کوردستان لەو دایەلۆگەدا، تەوەرێکی دیدارەکە بوون.