Sarmand Hameed
07 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن کرد.
مەسعود بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە زمانی ئینگلیزی پیرۆزبایی لە جۆ بایدن کرد و هیوای خواست لەژێر سەرکردایەتی ئەودا جیهان ئاشتی و سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت.
مەسعود بارزانی نووسیوویەتی: "لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هاورێ و سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن دەکەم".
سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان هیوای خواستووە جیهان لەسەردەمی حوکمڕانی بایدن ئاشتی و سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت و نووسیوویەتی: "هیوا دەخوازم و نزا دەکەم جیهانێکی ئازاد لەژێر سەرکردایەتی ئێوەدا شایەتی ئاشتی و سەقامگیریی بێت".