Kasım İleri
07 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
دوای ئەوەی بە شێوەیەکی نافەرمی بردنەوەی کاندیدی دیموکراتەکان، جۆ بایدن لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا راگەیەندرا، لە بەشێکی زۆری شارەکان بە تایبەتی واشنتۆن دی سی و نیویۆرک، ئاھەنگگێڕان دەستی پێکرد.
سەرەڕای ئەوەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە بەشێکی ویلایەتەکان درێژەی ھەیە، بەڵام لە دوای ئەوەی بە دەرکەوت کە بایدن لە ھەردوو ویلایەتی نیڤادا و پەنسیلڤانیا بە پێش ترەمپ کەوتووە، بردنەوەی لە پێشبرکێی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مسۆگەر کرد.
بەپێی ئەو داتا نافەرمیانەی کە لە ئاژانسی ھەواڵی ئاسۆشیەتید پرێس (ئەی پی) بڵاوکرایەوە، بایدن بووەتە ٤٦ەمین سەرۆکی ئەمریکا و بەم بۆنەیەوە ئاھەنگێڕان دەستیپێکرد.
ژمارەیەک لە لایەنگرانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە پێش کۆشکی سپی گردبوونەوە و بە بۆنەی سەرکەوتنی بایدن بە سەما و میوزیک خۆشی خۆیان دەربڕی.
ھاوکات لە شارەکانی وەک شیکاگۆ، لۆس ئانجێڵۆس و نیویۆرک و چەند شارێکی دیکە لایەنگرانی بایدن دەستیان بە ئاھەنگگێڕان کرد.