Ayşe Yıldız
07 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند "له گۆڕه‌پانه‌كه و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له لیبیا و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئێمه به‌هێزین، ناڵێین ئێمه ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌مان ده‌وێت. چاومان نه‌بڕیووه‌ته خاكی ئه‌رمینیا، به‌ڵام ئه‌م ئاسایبوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئهرمینیایشه. ئێمه له‌گه‌ڵ دابه‌شكارییه‌كی دادپهروهرانهداین".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردن له "كۆڕی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست" كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و زانكۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له ئانتالیا ئه‌نجام درابوو له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه په‌یامی خۆی پێشكه‌ش كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تورکیا له گۆڕه‌پانه‌كه و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له لیبیا و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌هێزە و گوتی: "ناڵێن ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌یان ده‌وێت، چاومان نه‌بڕیووه‌ته خاكی ئه‌رمینیا، به‌ڵام ئه‌م ئاسایبوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئهرمینیایشه. ئێمه له‌گه‌ڵ دابه‌شكارییه‌كی دادپهروهرانهداین".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان هاوته‌ریب مافه‌كانی كۆماری توركی قوبرسی باكووریش ده‌پارێزن و گوتی: "سه‌ره‌ڕای گۆڕانكاری له هاوسه‌نگیدا له لیبیا كه‌چی به‌لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌ڵێین، وه‌رن به‌یه‌كه‌وه با ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین".