Mustafa Deveci
22 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2019
قودس - AA
به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی زۆرینه‌ی پێویست ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی راده‌ستی سه‌رۆکی ئیسرائیل، رئۆڤین ریڤلین كرده‌وه.
بێنیامین ناتانیاهو له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووە کە به هۆی ئه‌وه‌ی دوو رۆژ ماوه بۆ ته‌واوبوونی واده‌ی دروستكردنی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی و نه‌یتوانیوه زۆرینه‌ی پێویست ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی راده‌ستی سه‌رۆک رئۆڤین ریڤلین كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو باسی له‌وه كردووە كه گه‌لی ئیسرائیل داوای حكوومه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی بنكه فراوان ده‌كات و ئیسرائیلیش پێویستی به‌وه هەیه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له‌و بابه‌ته‌دا.
بێنیامین ناتانیاهو سەرکردەی هاوپه‌یمانی شین-سپی، بێنی گانتز-ی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه نه‌یتوانیوه حكوومه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی بنكه فراوان پێكبهێنێت و رایگه‌یاندووە "له میانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا هه‌موو هه‌وڵم خستەگەڕ بۆ هێنانی بێنی گانتز بۆسه‌ر مێزی دانوستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و (گانتز) هه‌موو جارێك ره‌تیكرده‌وه".
- رئۆڤین ریڤلین، بێنی گانتز راده‌ستپێرێت
سه‌رۆکی ئیسرائیل، رئۆڤین ریڤلین دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له بڕیاره‌كه‌ی بێنیامین ناتانیاهو، رایگه‌یاند كه ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی ده‌دات به بێنی گانتز.
دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن رئۆڤین ریڤلین-ه‌وه راده‌سپێردرێت، پێویسته بێنی گانتز له میانی 28 رۆژدا حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی پێكبهێنێت، ئه‌گه‌ر گانتز-یش نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتووبێت له پێكهێنانی حكوومه‌تدا، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له میانی یه‌ك ساڵدا بۆ جاری سێیه‌م بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بدرێت.
هاوپه‌یمانی شین-سپی به رێبه‌رایه‌تی بێنی گانتز له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ١٧ی ئه‌یلوولدا، ٣٣ كورسی به‌ده‌ست هێنا و بووه براوه‌ی یه‌كه‌م.
دوای هاوپه‌یمانی شین-سپی، پارتی لیكود بە سەرۆکایەتی بێنیامین ناتانیاهو به به‌ده‌ستهێنانی ٣٢ كورسی بووه براوه‌ی دووه‌م و له دوای ئه‌ویش فراكسیۆنی لیستی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی كه له‌و پارتانه پێكهاتووه كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی هاووڵاتیی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، ١٣ كورسی به‌ده‌ست هێنا و بوونه سێیه‌م گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی ئیسرائیل.
پارتی شاس كه نوێنه‌رایه‌تی جوولەکهكانی ئولترا-ئۆرتۆدۆكس ده‌كات نۆ كورسی به‌ده‌ست هێنا و پارتی ئیسرائیل ماڵمانە-ی وەزیری پێشووی بەرگریی، ئاڤیگدۆر لیبەرمان هه‌شت كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا.
هاوپه‌یمانی (راست)ی یامینا به سەرکردایەتی وه‌زیری پێشووی دادی ئیسرائیل، ئایه‌له‌ت ساكهد و پارتی یه‌كگرتووی ته‌ورات یه‌كی حه‌وت كورسیان به‌ده‌ست هێنا.
له كاتێكدا پارتی كرێكاران له فراكسیۆنی چهپڕەو بووه خاوه‌نی شه‌ش كورسی، هاوپه‌یمانی یه‌كێتیی دیموكراتی كه سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته، ئێهود باراك پشتیوانیی ده‌كات پێنج كورسی به‌ده‌ستهێنا و بووه بچووكترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانه‌كه.
له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی ئیسرائیل‌دا كه ئه‌وه دووه‌مین جاره له‌مساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت له كۆی ١٢٠ كورسی په‌رله‌مان هیچ كام له پارته به‌شداربووه‌كان نه‌یانتوانی ٦١ كورسی به‌ده‌ستبهێنن كه پێویسته بۆ به‌ته‌نها گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات.